لە درێژەى دەستگیرکردنى سەرۆک شارەوانییەکانى سەر بە هەدەپە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرۆک شارەوانی ناوەندی شاری ئامەد "سور" یان دەستگیرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "فیلیز بوڵوت تەکین" سەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوری ئامەدی سەر بە هەدەپە کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە و لە دوای گەڕان و پشکنین دەستگیریان کردووە.
هاوکات، لەگەڵ دەستگیرکردنى بۆڵوت تەکین، لە هەڵمەتەکەدا دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ناوچەی سوریش دەستگیرکران.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان هەرسێ کەسەکە بە فەرمانی دادوەر و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانیان بۆ لەناوبردنی "تیرۆر" دەستگیرکراون.
ئەم هەڵمەتەش لە کاتێکدایە، لە ماوەى سێ مانگى رابردوو نزیکەى 30 سەرۆک شارەوانى بە زەبرى هێز لە پۆستەکانیان لادراون و قەیوم خراوەتە شوێنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.