Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:06

نووسینگەی جێگری سەرۆکى پارتى له‌گه‌ل  بەرپرس و کارگێڕو ئەندامان کۆبووه‌وه‌

تیشک خرايه سەر دوا گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە
کوردستان TV
100%


نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس و کارگێڕان و ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەو نووسینگەکان و رێکخراوەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوانی سنووری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩/١٢/٢٠١٩ نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس و کارگێڕ و ئەندامانی لق بەرپرسی ناوچەو نووسینگەو رێکخراوەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوانی سنووری لقی دووی پارتی کرد.

سەرەتا بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک، بە ناوی ڕێزدار جێگری سەرۆکی پارتی  بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێزانی لقی دووی کرد و سڵاو و ڕێزی جێگری سەرۆکی پێ ڕاگەیاندن و سوپاسی ڕۆڵ و کار و چالاکییە بەردەوامەکانی لقی دووی کرد بۆ گەیاندن و سەرخستنی بەرنامە و نەهجی نیشتمانییانەی پارتی و خزمەتکردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.

لە تەوەرێکی دیکەدا تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکان و هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک، لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی سەرۆکایەتی هەرێم وەک چەتر و کۆکەرەوەی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان.

بەڕێز ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی و هەڤاڵانی دەربڕی بۆ ئەو پیشوازی و دیدارە و سوپاسگوزاری پێشکەش بە ڕێزدار جێگری سەرۆک و نووسینگەکەی کرد بۆ ئەو پشتیوانیە بەردەوامەی پیشکەش بە لقەکەیان کردووە.

بەڕێزی باسی لە کار و چالاکیەکانیان لە سنووری لقی دوودا کرد، لەگەڵ میکانیزمەکانی زیاتر بەهێزکردنی ئۆرگانەکانی حیزب و کاری پارتایەتی و هاوکاریکردن لە سەرخستنی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا کە لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و دامودەزگا فەرمیەکاندا خۆی دەبینێتەوە.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ئەو جۆرە دیدارانە کرایەوە لە نێوان نووسینگەی جێگری سەرۆک و ئۆرگانەکانی پارتیدا بە مەبەستی گۆڕینەوەی بیر و ڕا و هەماهەنگیی زیاتر.
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.