وەزیری دارایی عێراق فەرمانیدا بە خێراکردنی کارەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027، بۆ ئەوەی بەم زووانە پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی لە نیویۆرک، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی ئامادەکردنی بودجە ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پێداچوونەوە بووە بە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 و تەواوکردنی پێداویستییەکانی، تاوەکو ئامادە بکرێت و بەم زووانە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە، وەزیری دارایی فەرمانی داوە کارەکان بە خێراییەکی زیاترەوە بەردەوام بن، هاوکات سەرجەم پێداچوونەوە و ڕێکارەکانی پەیوەست بە بڕگەکانی بودجە، بەپێی ئەو کاتانەی بۆیان دیاری کراوە تەواو بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.