دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێران بە داخستنی گەرووی هورمز، خۆی تووشی بنبەست کردووە و جەختی کردەوە کە ئەو پێشنیارەی تاران بۆ کردنەوەی دەستبەجێی ڕێڕەوە بازرگانییەکان پێشکەشی کردووە، ڕەتیدەکاتەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری ئەوەی ئێران دەیەوێت بەخێرایی بگاتە ڕێککەوتن، ئەو زیانە داراییە قورسانەیە کە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە بەر ئەو وڵاتە کەوتووە. گوتیشی: "ئەمەریکا بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکات و کەشتییەکان بەردەوامن لە تێپەڕبوون".
سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیارەکەی ئێرانی بە "قبوڵنەکراو" وەسف کرد و دووپاتی کردەوە کە سزا و ڕێکارەکانی وڵاتەکەی توانیویانە "دیوارێکی پۆڵایین" لە دەوری ئێران دروست بکەن و گەمارۆکان بۆ سەر تاران زیاتر توندتر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.