Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 04:47

چاوشئۆغڵو: لە ئەگەری هه‌ر سزایه‌کى ئه‌مریکى تورکیا به‌ هه‌مان شێوه‌ وەڵامدانه‌وه‌ى ده‌بێت

سزادان و زمانى هه‌ڕه‌شه‌ هیچ به‌رهه‌مێكى نییه‌
چاوشئۆغڵو
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ترك بریس، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌رى سزادانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا وڵاته‌كه‌ى وەڵامدانه‌وه‌ى ده‌بێت. 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ 19ـه‌مینى كۆربه‌ندى ده‌وحه‌ له‌ پایته‌ختى قه‌ته‌ر گوتارێكى پێشكه‌ش كرد و گوتى: "سزادان و زمانى هه‌ڕه‌شه‌ هیچ به‌رهه‌مێكى نییه‌، پێموایه‌ ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه‌ دۆناڵد تره‌مپیش نه‌یارى سزادانى ئه‌نقه‌ره‌یه‌، ئه‌گه‌ر واشنتۆن سزاى توركیا بدات، ئه‌وكات وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه‌".

چاوشئۆغڵو هه‌روه‌ها گوتیشى: "نامه‌وێ قسه‌ له‌سه‌ر خراپترین سیناریۆ بكه‌م له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتدا له‌ كاتى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مریكا، چونكه‌ توركیا هه‌وڵى پێپه‌ڕاندنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌دات و له‌رێگاى گفتوگۆ و دوور له‌ سزادانه‌وه‌".

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌شداو گوتى "ئه‌مریكا هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ توركیایه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ تره‌مپ تا ئاستێك باشه‌ و هه‌ندێك گرفتمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گۆنگرێس هه‌یه‌".

جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پێشتریش به‌ داخستنى هه‌ردوو بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك و كوره‌جیك هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئه‌مریكا كرد، چاوشئۆغڵو له‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌یدا گوتبووى ئه‌گه‌ر واشنتۆن سزاى توركیا بدات له‌سه‌ر سیسته‌مى ئێس 400ى رووسى، ئه‌نقه‌ره‌ بێده‌نگ نابێت و له‌وانه‌یه‌ پێداگیرى بكات به‌سه‌ر ئه‌مریكا تا هه‌ردوو بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رلیك و كوره‌جیك به‌جێ بهێڵێت. 


ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.