Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:43

چالاکییه‌کانی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ به‌رده‌وامه‌

ئه‌مڕۆ دوو شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

چالاكییه‌كانی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ به‌رده‌وامه‌ ئه‌مڕۆ دوو شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێت.

كاتژمێر 10ی به‌یانی كۆری ره‌خنه‌یی بۆ سێ نمایشه‌كه‌ی دوێنی ده‌كرێت له‌ هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2019/12/15، له‌ ڕۆژی پێنجه‌می چالاكییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا، دوو شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێن، كه‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌، شانۆگه‌ریی (MIELLEMIT)) له‌ ده‌رهێنانی كێیسوكێ سوگاوارا ، كه‌ به‌رهه‌می وڵاتی یابان و دانیماركه‌ ، له‌ هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ نمایش ده‌كرێت.

كاتژمێر 6 ئێواره‌، شانۆگه‌ریی (رۆژی ره‌ش) له‌ ده‌رهێنانی سینان ئه‌لعه‌زاوی ، نووسینی میسال غازی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی به‌غدایه‌، له‌ هۆڵی فرهاد شه‌ریف نمایش ده‌كرێت.

 كوردستان تیڤی/ كامران       

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.