باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکانى ئێران لە عێراق بەتۆمەتبارى هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر هێزە سەربازییەکانى ئەمریکان لە عێراق و وەڵامی ئەمریکا توند و یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە داوا لە ئێران دەکات، واز لە پاڵپشتیی لایەنی سێیەم بهێنێت لە عێراق کە بەرپرسن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کە دژی حکومەت و چینی دەسەڵاتدار ئەنجامی دەدەن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئێرانەوە ژمارەیەک هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کە هاوشانی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە چەند شوێنێکی بەغدا جێگیرکراون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە 9ى ئەم مانگەدا هێرشى موشەکى کراوەتە سەر جبەخانەیەکى سەربازى عێراقى کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتی، کە لەئاکامدا بووەتە هۆى برینداربوونى 5 سەربازى عێراقى و دوانیان گیانیان لەمەترسیدایە و دوو ڕۆژ دواى ئەوە هیرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.