Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 07:24

شاندێکی باڵای پارتی ئازادی کوردستان سه‌ردانى مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتى ده‌کات

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەسەر پێشھات و گۆڕانکارییەکان له‌ سەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوا و باكور کرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی ئازادی کوردستان- باکوور،(PAK)، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانیان کرد لە پیرمام. 

شاندەکە پێکھاتبوو لە بەڕێز مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پاک و بەڕێز عەبدولرەحمان گوندکی، ئەندامی سەرکردایەتی و ئۆرھان کایا، نوێنەری پاک لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەسەر پێشھات و گۆڕانکارییەکان سەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سوریا و تورکیا بە تایبەتی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێشخستنی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان لە سەر ئاستی دەرەوە کرا.

11

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.