Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:28

بارەگای بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ خانەوادەی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی ده‌کات

بۆ كۆچی دوایی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی
کوردستان TV
#7
100%


بارەگای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی ده‌كات، لە خوای گەورە داواكارین گیانی برایم ئاغا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەری دەڤەری باڵەكایەتی  و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینیمان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی برایم ئاغا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ی 12ی  2019

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.