وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ناتۆ توركیای به ته‌نیا جێهێشتووه.
خولوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگری توركیا لە میانی رێوڕەسمی واژووکردنی بەڵێننامەیه‌كی په‌یوه‌ست به سیسته‌می سه‌ربازیی گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ناتۆدا کرد.
ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە کاری لەپێشینەیان وەک ئەندامێکی حه‌فتا ساڵەی ناتۆ کارکردنیانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر و گوتی، بۆ ئه‌م ئامانجه گفتوگۆی دوور و درێژمان ئەنجامداوە، چەند کارێکی هاوبەشمان کرد، سەرەڕای ئەوەی لەسەر هەندێک پرس رێککەوتنمان ئەنجامداوە بەڵام نەتوانراوە وەک پێویست بێت، بەداخەوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تورکیایان بەتەنیا جێهێشتووە.
وتیشی، تورکیا لەنێو ناتۆدا پابه‌ندی بەرپرسیارێتیەکانییەتی، لەسەردەمی جەنگی سارددا بە دەیان ساڵ تورکیا لەنێو بەرەی هاوپەیمانێتییەکەدا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.