Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:48

سەرۆکی فەرەنسا هێرش ده‌کاته‌ سەر تورکیا

ترەمپ و ماكرۆن لە لەندەن كۆبوونەوە
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە لەندەن لەگەڵ ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆبوویەوە، لە لێدوانێكدا ماكرۆن هێرشی كردە سەر توركیا.

لەو دیدارەدا ماكرۆن رایگەیاند ، كە توركیا هێرشی كردۆتە سەر كوردە هاوپەیەمانەكانیان كە بەیەكەوە شەری داعشیان كرد، جگە لەوەیش تۆمەتیاری كرد بەوەی كە هاوكاری بەشێك لەو چەكدارانەی كردووە كە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە.

هەروەها باسی ئەوەیشی كرد ، كە دەبێت توركیا روونكردنەوە بدات لە بارەی كڕینی سیستمی موشەكی "ئێس 400" لە رووسیا، بەوتەی ئەو نابێت وڵاتێك ئەندامی ناتۆ بێت و ئەو سیستەمە موشەكیەی هەبێت.

ماكرۆن وتیشی" توركیا دەبێت روونكردنەوەش بدات لەسەر بابەتی بڕیاری رێگرتن لە ناتۆ لە دەركردنی بڕیارێك ئەگەر لەگەڵیدا لەسەر ناساندنی "تیرۆر" رێك نەكەوین.

لای خۆیەوە ترەمپ باسی لەوە كرد كە هەندێك وردە كێشەیان هەیە لەگەڵ فەڕەنسا لە بارەی ناتۆوە چارەسەری دەكەن.

هەروەها هۆكاری كڕینی موشەكی "ئێس 400"ی رووسیا لە لایەن توركیاوە خستە ئەستۆی باراك ئۆباما بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە چەك بە توركیا بفرۆشێت لە ساڵانی پێشوودا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.