دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك په‌مپێیۆ كرد یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان له‌ڕێی سزاكانه‌وه جێبه‌جێ بكات كه به‌پێی یاساكه سزا ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر توركیادا به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس- 400 ڕوسیه‌وه .
هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا سیناتۆری دیموكرات ڤان هۆڵن و سیناتۆری كۆمارییه‌كان لیندسی گراهام نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك په‌مپێیۆ كرد و تیایدا گوتیان " تۆ پێشتر باست له‌وه كردبوو ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه ڕوسیه بكڕێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی گوتت به‌پێی یاسای ( ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی سزاكانه‌وه ) ده‌بێت سزا بدرێت، گوتیشت من دڵنیام له‌وه‌ی ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و یاسایه بین.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا كه واژۆی هه‌ردوو سیناتۆره‌كه‌ی پێوه‌یه هاتووه : كاتی ئارام گرتن ماوه‌یه‌كی زۆره ته‌واو بووه، ئێستا كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یه.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئێستا توركیا ده‌یه‌وێت سیستمی ئێس 400 ی ڕوسی تاقی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها دوێنی به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای ڕوسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مۆسكۆ هیواداره گرێبه‌ستی دیكه‌ی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 له‌گه‌ڵ توركیادا واژۆ بكات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.