فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (خه‌ره‌ند - الھاویه)، كه له ده‌رھێنانی سامی كاكه‌یه و به‌رھه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێره، له لایه‌ن (ئیبرا فیلم)ـه‌وه كاره ھونه‌رییه‌كانی جێبه‌جێكراوه، دوای به‌شداربوون له 32 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێش كۆتایی فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی پۆڵۆنیا، كه له وارشۆی پایته‌ختی ئه‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت و ھاوكات (الھاویه) به‌شداره له فیستیڤاڵی (سایلاند) له وڵاتی مه‌كسیك و فیستیڤاڵی یۆتۆبۆری بۆ فیلمی كوردی.
(سامی كاكه)ـی ده‌رھێنه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: جێگه‌ی خۆشحاڵیه وه‌ك یه‌كه‌م ده‌رھێنه‌ر له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فیلمه‌كه‌م له نێو 3574 فیلمی نێردراو بۆ فیستیڤاڵی وارشۆ، له‌گه‌ڵ 55 فیلم وه‌رگیرا، ئێستایش گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌و فیستیڤاڵه و متمانه‌ی زۆریشم به‌خۆم ھه‌یه كه بتوانم به‌و به‌رھه‌مه بگه‌مه قۆناغی كۆتایی و به‌ده‌ستھێنانی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵه‌كه‌ش، چونكه چیرۆكی فیلمه‌كه‌م، باس له ئازاری خێزانێك ده‌كات، كه به‌ھۆی جه‌نگه‌وه له زێدی خۆیان بێبه‌ش ده‌بن و به ناچاری سه‌ریان ھه‌ڵده‌گرن تا له دوورگه‌یه‌كی ئارام بحه‌سێنه‌وه، كه‌چی ده‌گه‌ن به وڵاتێكی سه‌قامگیر، به‌ڵام دڵیان ھه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان لێده‌دا و ئاوڕێكی پڕ له حوزن له كوردستان ده‌ده‌نه‌وه.
گوتیشی: ئه‌و فیلمه ئێستا به فه‌رمی له لایه‌ن فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (سایلاند) له مه‌كسیكه‌وه وه‌رگیراوه، له فیستیڤاڵی یۆتۆبۆری بۆ فیلمی كوردیش له وڵاتی سوێد له پێشڕكێی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌و فیستیڤاڵه.
ئا/ شیڤان شێرزاد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.