عه‌لی باباجان، وه‌زیری پێشووی ئابووری توركیا كه له‌مانگی 7 حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی جێهێشت، دوێنێ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 حیزبێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.
باباجان یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه بۆ دامه‌زراندنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و له 8/7/ 2019 ده‌ستی له‌و پارته كێشایه‌وه و گووتی: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حیزب تێڕوانینی قووڵم هه‌بووه و ئێستا توركیا پێویستی به روانبینینی نوێ هه‌یه.
باباجان كه بۆ كه‌ناڵی خه‌بر تورك قسه‌ی كردووه ده‌ڵێت: كاتی دامه‌زراندنی حیزبه تازه‌كه له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.