به پێی ههوالێكی ئاژانسی رۆۆیتهرز، حكومەتی چین هۆشداریدا بە كۆمپانیای ئەپڵ تاكو نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندەكانی رابگرێت و چیتر نەیفرۆشێت.
كۆمپانیایەكی چینی (چەنزینی بایلی) داوای لە حكومەتی ووڵاتەكەی كردووە ڕێگری بكات لەكۆمپانیای ئەپڵ تاكو چیتر ڕێگە نەدات مۆبایلەكانی ئایفۆن شەش و ئایفۆن شەش گەورە بفرۆشرێن، چونكە لەشێوازی دروستكردنەكەیاندا پێشێلكاری كراوە.
ئەو كۆمپانیا چینییە راشیگەیاندووە، نەخشەكانی ئایفۆن شەش و شەش پڵەس نزیكن لەو نەخشانەی كە ئەوان لەسەر مۆبایلەكانی (سی سهد و ده) كێشاویانە. جێگەی باسكردنە ئێستا نزیكە بڕیارەكە لەشاری پەكین بخرێتە بواری جێبەجێكردن و دواتریش چەند ناوچەیەكی دیكەش بگرێتەوە. ئەمەو جموجۆڵەكانی حكومەتی چین لەهەمبەر كۆمپانیای ئەپڵ نیگەرانی ئەو كۆمپانیایەی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونكە ئەوان پێیان وایە دوای ئەمریكا، چین پڕفرۆشترین بازاڕیانە لەجیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.