Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:37

بەوێنە.. له‌ هه‌ولێر 3 شوێن داخران

جگە لە داخستنی شوێنەکانیان سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا 5 ملیۆن
کوردستان TV
100%


قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ پشکنین و بەدواداچوون بۆ (17)چێشتخانە وکافتریا و چایخانە و مارکێت و ئارایشتگاوشوێنی دروست کردنی ماست ئەنجام درا بەهۆی ناتەندروستی شوێنەکانیان و پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان شوێنێکی دروست کردنی ماست و چێشتخانەوکافتریایەک داخران و ئەوشوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئامانج لەپشکنین وبەدواداچوونەکانی ئەم لێژنەیە دڵنیابوونە لەجێ بەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان، ئەو شوێنانەی سەرپێچیان هەیە کەم و کوڕیەکان تۆماردەکرێن کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت"

مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێرلەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاولاتیانە،
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ سه‌ر به‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بەپێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
هەروەها  لێژنه‌كه‌ هاولاتیان ئاگادار دەکاته‌وه‌ كه‌  بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.

11111111


شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.