Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:39

ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌کانی ھه‌رێم ده‌کرێته‌وه‌

چه‌ندین تابلۆی ناوازه‌ی شێوه‌كاری له‌ ئامێز ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/11/2019به‌ چاودێری (ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی ھه‌رێمی سنووری پارێزگای ھه‌ولێر، له‌ گه‌له‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی وه‌رزش و ھونه‌ر بكرێته‌وه‌.

ئه‌و پێشانگایه‌ چه‌ندین تابلۆی ناوازه‌ی شێوه‌كاری له‌ ئامێز ده‌گرێت، جگه‌ له‌ چه‌ند كارێكی ده‌ستی، بڕیاریشه‌ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام بێت.

ئامانجیش له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌و پڕۆژه‌ ھونه‌رییه‌دا مامۆستایان به‌ھره‌ و داھێنانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، ھاوكات به‌رھه‌مه‌ ده‌ستیه‌كان به‌ ئاماده‌بووانی پێشانگاكه‌ ئاشنا بكه‌ن.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.