به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی عێراق بڕی 28 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد دوای دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەش کۆتایی دێت بە دابەشکردنی پارەی گەنمی ڕادەستکراوی ساڵی ئه‌مساڵ.
فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق بری 28 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی ڕاده‌ستكراوی ئه‌مساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه‌كردووه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی.
فەتحی محەمەد، ڕاشیگەیاند: لەو بڕە پارەیەی ڕەوانەکراوە 20 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانییە و چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر و چوار ملیار دینارەکەی دیكه‌ش بۆ پارێزگای دھۆکە.
سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌ی ساڵانی ڕابردووی گه‌نمی جووتیاران كه لای حكومه‌تی عێڕاق ماوه ڕایگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كێشه‌یه به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه، ئەمساڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان 354 هه‌زار و 936 تۆن گەنمیان ڕادەستی حکومەتی عێڕاق کردووە، کە پارەکەی 181 ملیار و 100 ملیۆن دینارە، دوای ناردنی ئەو 28 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران ڕادەستکراوی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.