Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:37

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ رووداوه‌کانی خۆکوشتنی به‌کۆمه‌ڵ له‌ تورکیا زیادی کردووه‌

له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا نه‌یتوانیوه‌ كارێكی ده‌ست بكه‌وێ
کوردستان TV
100%

بازرگانێكی ئاڵتون، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌ی له‌شاری ئه‌نتاڵیا له‌باشووری توركیا له‌رێگای ژه‌هره‌وه‌ كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری خۆكوشتنه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ باوكه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه‌ تووشی زیانێكی زۆر بۆته‌وه‌، بۆیه‌ په‌نای بۆ ئه‌م كاره‌ بردووه‌.

بازرگانه‌كه‌ كه‌ ناوی سه‌لیم شه‌مشیكه‌ ،به‌ر له‌ خۆكوشتنه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ نامه‌یه‌كی نووسیوه‌و ده‌ڵێت: من بۆیه‌ ئه‌م كاره‌م بردووه‌ ، چونكه‌ قه‌رزێكی زۆرم له‌سه‌ر كۆببۆوه‌و نه‌متوانیوه‌ له‌ماوه‌ی 9 مانگی رابردوو كارێكم ده‌ست بكه‌وێ.

شایانی باسه‌ له‌ماوه‌ی ده‌ رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ سێیه‌مین حاڵه‌تی خۆكوشتنی به‌كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌ توركیا تۆمار كراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوزی عه‌ره‌بی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.