به‌گوێره‌ی شاره‌زایان دابه‌زینی ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ مه‌ترسی ووشكه ساڵیی هه‌یه‌و راپۆرته فه‌رمییه‌كانیش ئاشكرایان كردووه ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه‌هه‌یه ته‌نها به‌شی 100 رۆژ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته فه‌رمییه‌كان رێژه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان گه‌یشتۆته سه‌دا 38،79 و به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركیش دابه‌زینی ئاستی ئاو بۆ كه‌می رێژه‌ی باران بارین ده‌گه‌رێته‌وه.
هه‌روه‌ها سیڤین ئهسیلهان، مامۆستا له‌به‌شی ئه‌ندازیاری كه‌شناسی له زانكۆی ئه‌ستنه‌بۆڵ ده‌ڵێت: به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه رێژه‌ی باران بارین كه‌مبۆته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه روودانی ووشهكاڵی رووبدات و زۆری ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌سته‌نبوڵیش هۆكارێكی دیكه‌ی كێشه‌كه‌یه.
شایانی باسه حه‌وت به‌نداو و چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌ئه‌سته‌نبوڵ هه‌یه و 868 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له‌خۆده‌گرن.
پێشتر ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ،سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداری له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دابوو و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردبوو كه شاره‌كه چه‌ند جارێك بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ تووشی ووشكه‌ساڵی بۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.