بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوەو دەرنەچونی لەتاقیگەدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی ئاوی مەگنالایف لەگوندی میرەدێی سەربەناحیەی وارماوا دادەخات.
لیژنەی بەدواداچونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوای پشكنین و دڵنیابونەوە لەنەشیاوی ئاوەكە بۆخواردنەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای شارەزور و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوا دوای ئاگاداركردنەوە لەكەموكوڕیەكانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان كارگەی ئاوی مەگنالایف لەگوندی میرەدێی سەربەناحیەی وارماوا داخست.
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراو كە چاودێری كۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان و عەمباركردن و گواستنەوەی ئاو لەبتڵ و پەرداخ و دەبەدا دەكات هۆكارەكانی داخستنی كارگەكە دەرنەچونی بەرهەمەكەیەتی لەپشكنینی تاقیگەیدا لەگەڵ بونی ئاژەڵ لەكارگەكەدا كەڕێگە پێدراو نیەو لەڕوی تەندروستیەوە نەشیاوە.
بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی كارگەی مەگنالایف دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.