Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:14

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێداویستى سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان ده‌کات

کاروانى كه‌لوپه‌لى سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چووەتە قامیشلۆ
کوردستان TV
100%

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەش كردووە کە کاروانە سەربازییەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چووەتە شاری قامیشلۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە گەڕی ھاوبەشی سەربازیی ھێزەكانی رووسیا و توركیا لە ھەندێك ناوچەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوە دەچێت. ھاوكات ھێزەكانی ئەمریكاش گەڕاونەتەوە چەند بنكەیەك كە لە سەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان چۆڵیان كردبوو.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.