به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى، سوپاى توركیا له باكوورى سوریا له ناوچه‌ى ئارام كوێرانه تاڵان و رفاندن و كوشتن ده‌رحه‌ق به كوردانى ناوچه‌كه ده‌كات.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه له دواى مانگێك له ده‌ست تێوه‌ردانى توركیا بۆ خاكى سوریا و ده‌ركردنى هێزه كوردییه‌كانى له ناوچه‌یه‌كى فراوان له باكوورى سوریا هێزه توركییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ى پشتگیرى كراون له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به ژماره‌یه‌كى زۆر له هه‌ڵسوكه‌وتى خراپ تۆمه‌تبار كراون دژ به خه‌ڵكى سڤیلى دانیشتوانى ناوچه‌كه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى به‌پێى ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتى ناوچه‌كه به‌هۆى هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكوورى سوریا ئاواره‌بوون و ئه‌و هاووڵاتیانه به‌خۆیان و خێزانیان له رۆژهه‌ڵاتى سوریا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌پێى لێدوانى خه‌ڵكه سڤیله ئاواره‌كان، سوپاى توركیا و هێزه عه‌ره‌بییه‌كان كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیرى ده‌كرین هه‌ڵسوكه‌وتى خراپیان ئه‌نجامداوه و خانووه‌كانیان و شوێنه بازرگانییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه تاڵان كراوه و هێزه‌كانى سه‌ر به ئه‌نقه‌ره كوشتن به‌بێ دادگایى كردن و رفاندن به‌سه‌ر كوردانى ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.
ئاواره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه دواى ئاواره‌بوونمان و به‌جێهێشتنى ماڵ و حاڵمان سوپاى توركیا عه‌ره‌به‌كانى لایه‌نگرى توركیایان نیشته‌جێى شوێن و ماڵى كورده‌كان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وان ئه‌و كرداره وه‌ك جۆرێك له پاككردنه‌وه‌ى نه‌ژادى ده‌بینن، چونكه سوپاى توركیا عه‌ره‌به لایه‌نگره‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه هێناوه و نیشته‌جێى ناوچه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه لێدوانى یه‌كێك له ئاواره‌كانى بڵاوكردووته‌وه به ناوى فاتح ته‌مه‌ن 38 ساڵ و پیشه‌ى سه‌رتاشه و عه‌ره‌به و به ره‌چه‌ڵه‌ك توركییه، به مۆبایل په‌یوه‌ندى پێوه‌كرابوو كه له ناوه‌ندى شاری ره‌قه بوو له كاتى هه‌ڵهاتنى خۆى و خێزانى، ئه‌و ده‌ڵێت من یه‌كێك بووم كه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كردم پشتگیرى له هێرشه‌كه‌ى توركیا بكه‌م به‌ڵام من له‌گه‌ڵ خێزانم هه‌ڵهاتم.
ده‌رباره‌ى گرووپه میلیشیاكانى سه‌ر به توركیا فاتح گوتى زۆر رقم لێیانه ئه‌وان پڕبوونه له رق و قینه و ئاره‌زوو بۆ خوێن، هه‌ر له‌به‌ر توڵه سه‌ندنه‌وه داواى كردووه ناوێكى خوازیارى بۆ دابنێن و ناوى راستى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه.
فاتح ده‌ڵێت ئه‌وان له نێوان عه‌ره‌ب و كورد و موسوڵمان و هه‌ڵگرى ئاینه‌كانى كه جیاوازى ناكه‌ن پێش هێرشه‌كه په‌یوه‌ندیان پێمه‌وه كرد و داوایان لێكردم وه‌ك موسڵمانێكى عه‌ره‌ب به ئه‌ركى خۆم هه‌ڵسم بۆ پشتگیرى له داگیركردنى خاكه‌كه‌م له‌لایه‌ن توركیاوه و دژایه‌تى كورده‌كان بكه‌م.
فاتح ده‌ڵێت من وه‌ك لایه‌نگری هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و كارمه‌ندى باڵاى دبلۆماسى و كارگێڕى داواكارییه‌كانیانم ره‌تكرده‌وه چوومه پاڵ هاوڕێیه كورده‌كانم و له سه‌رێكانى هه‌ڵهاتم.
محه‌مه‌د عارف پسپۆرى تیشك له شارۆچكه‌ى گرێ سپى ده‌ڵى په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا به مۆبایل و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم و گوتیان "ئێمه سهرتمان ده‌وێت"، تاڵانكردنى ماڵم و ده‌ركردنم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوردم به‌س نه‌بووه بۆیان ده‌یانه‌وى بشمكوژن.
محه‌مد عارفى 35 ساڵ ئێستا ئاواره‌یه و له شارى كۆبانێ نیشته‌جێیه، ئه‌ڵى: هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و میلیشیایانه‌ى سه‌ر به توركیا كرداره‌كانى داعشى وه‌بیرهێنامه‌وه كاتێك له ساڵی 2013 شارهكهمیان داگیركرد.
هاوكات یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى خێرخوازى سوورى له‌به‌ر هه‌ندیك هۆكار ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه میلیشیاكانى سه‌ر به توركیا هه‌موو كارێكى خراپ ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ندێك له هه‌ڵهاتووى خێزانى داعش‌یش ئێستا په‌یوه‌ندیان به‌وانه‌وه كردووه و چوونه‌ته نێو ئه‌و هێزانه و خه‌ریكى تاڵانكردنى ماڵه كورده‌كان و ئه‌و ماڵانه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵهاتوون و هه‌روه‌ها ئه‌وان له ده‌روازه‌ى گرێ سپى په‌یكه‌رى شێریك هه‌بوو تێكیاندا ئه‌وان به بت ناوى ده‌به‌ن هه‌ر وه‌ك كرده‌وه‌كانى داعش به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌یان به‌ڵگه‌ى نووسیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر زارى ئاواره و شاهێدحاڵه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه هێزه‌كانى توركیا و میلیشیاكانى سه‌ر به توركیا داگیریان كردووه.
له 9ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، سوپاى توركیا هێرشێكى ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستى دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام و ده‌ركردنى هێزه كوردییه‌كان له ناوچه سنووریه‌كانى باكوورى سوریا به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ئاواره‌بوون و به سه‌دان هاووڵاتى سڤیل كوژران و به هه‌زارانیان برینداربوون و زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان ناره‌زاییان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌ربڕیوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.