وەزارەتى بازاگانى و پیشەسازى هەرێم ڕایدهگهیهنێت بە ئامانجى زانینى ژمارەى راستەقینەى بەشداربووانى پسولهی خۆراک، وەزارەتى بازرگانى عێراق هەڵدەستێت بە پڕۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى پسوولەى خۆراک. فەتحى محەمەد گوتەبێژی وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێم به كوردستان تیڤی راگەیاند: " ماوەى چەند ساڵێکە حکوومەتى ناوەند بەنیازە چاکسازى لە پسوولەى خۆراکى مانگانەى هاووڵاتیاندا بکات بۆئەم مەبەستە ئێستا هەڵساوە بە ئەلیکترۆنیکردنى پسوولەکە، پرۆسەکە لەرێگەی ئامێرێکى زیرەکەوە و بەوەرگرتنى پەنجەمۆرى سەرۆکى خێزان و تەواوى ئەندامانى خێزان دەبێت، بەمجۆرەش رێگرى دەکرێت لەناوى دووبارە و مردووان و ئەوانەى رێنماییەکان نایانگرێتەوە. راشیگەیاند: "پڕۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى پسوولەى خۆراک لە قۆناغى یەکەم وەکو تاقیکردنەوە لە دوو پارێزگاى ناوەڕاست و باشوورى عێراق و پارێزگاى دهۆکیش لەهەرێمى کوردستان بۆ چەند بریکارێک داندراوە.
پسوولهی خۆراک به ئهلیکترۆنی دهکرێت
وهزارهتی بازرگانی عێڕاق كاری لهسهر دهكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.