به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ده‌زگای ی‌و بی ئێس بۆ خزمه‌تگوزاری دارایی ، سامانی ملیاردێره‌كانی جیهان، بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای سالی دووهه‌زارو پازده‌وه دابه‌زیوه ئاماژه به‌وه‌كراوه پێشهاته بازرگانییه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین و سیاسه‌تی جیهانی و بازاڕی پشكه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی بوونه بۆ دابه‌زینی سامانی ملیاردێره‌كان.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی ده‌زگای ی‌و بی ئێس به‌هاوكاری گروپی بی ده‌بلیو سی بۆ خزمه‌تگوزاری پیشه‌یی ئاماده‌ی كردووه سامانی ملیاردێره‌كانی جیهان به‌بری سێسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت ملیار دۆلار كه‌میكردووه‌و بۆ هه‌شت تریلیۆن و پێنجسه‌دو سی و نۆ ملیۆن دۆلار پاشه‌كشه‌ی كردووه.
زۆربه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانی ملیادرێه‌كان له چین بووه، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی ملیاردێره‌كانه له دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه سامانی ملیاردێره‌كانی چین به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوازده‌و پۆینت هه‌شت كه‌میكردووه، ناجێگیری بازاڕ‌و لاوازی پێگه‌ی به‌های دراوی ئه‌و ولاته كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر سامانه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.