Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:50

له‌ ئه‌ڵمانیا.. بریکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی پرۆفیسۆر "که‌مال مه‌زهه‌ر"ی کرد

هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست
کوردستان TV
100%

له‌ شاری بۆن، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سه‌ردانی پرۆفیسۆر "كه‌مال مه‌زهه‌ر" و" ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی"كرد

 دوای به‌شداریكردن له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له‌ فرانكفۆرت، د سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌ شاری بۆن ـ ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی مێژوونووسی به‌ناوبانگی كورد پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ری كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ڕێزیانی پرسییه‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی و هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست.

هه‌ر له‌ شاری بۆن، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه‌  مه‌تین ئینجه‌سۆ كۆبۆوه‌ و باسیان له‌ پرسگه‌لێكی كلتووری و زانستی و سیاسی كرد و بریكاری وه‌زاره‌ت پشتیوانیی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ناوه‌نده‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌ و هیوای پتر سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواستن .

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.