Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 09:02

سەورە نازناوی خولی یانە پلە دووەکانی باسکەی یانەکانی کوردستانی بەدەست هێنا

یانەی سۆرانیش پلەی دووەمی خولەکەی دەستەبەر کرد
کوردستان TV
100%

بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی کوردستان دوای 3 ڕۆژ لەبەرێوەچوونی خولی باسکەی یانە پله دووەکانی کوردستان ئێوارەی رۆژی شەممە 2 ی 11 ی 2019 یاری کۆتایی خولەکە لەنێوان هەردوو یانەی سەورەی کەرکوک و سۆران بەرێوەچوو

سەورە براوەی یارییەکە بوو بەئەنجامی 61 خال بەرامبەر بە 57 خال بۆ سۆران

سەورە بەبراوە بوونی لە یارییەکەدا پلەی یەکەم و نازناوی خولی تۆپی باسکەی یانە پلە دووەکانی بەدەست هێنا و یانەی سۆرانیش پلەی دووەمی خولەکەی دەستەبەر کرد

خولی یانە پله دووەکانی کوردستان بەبەشدار هەریەک لە یانەکانی قەڵادزێ ، سەورە ، سۆران ، رواندز ، شێروانە ، هەلەبجە بەڕێوەچوو

لەکۆتادا لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی کوردستان نازناوی پلەی یەکەم و دووەم بەخشرا بەهەردوو یانەی سەورەو سۆران

1

 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.