Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 18:03

شێلم له‌ وه‌رزی سه‌رمادا

به‌ردی گورچیله‌ ورد ده‌كات
کوردستان TV
100%

شێلم سوودی زۆری هه‌یه‌ كه‌ وه‌كو ده‌رمانێكی سوود به‌خش بۆ نه‌خۆشییه‌كانی زستانیدا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، شێلم بۆ به‌هێزكردنی چاوه‌ و سپێرم زیاد ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌ری سستی جنسی ده‌كات.

بۆ سینگ و كۆكه‌ باشه‌ و به‌ردی میزه‌ڕۆ ورد ده‌كات، مه‌لحه‌می گه‌ڵاو تۆوه‌كه‌ی بۆ تره‌ك و نه‌خۆشی پێست ده‌بێت. شێلم به‌ ترش به‌ سوود ترین جۆری تورشیاته‌ گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن با رۆژێ‌ ژه‌مێك ته‌نها شێلم بخۆن به‌ڵام به‌ دۆشاوه‌وه‌ نا. چونكه‌ گۆگردی تێدایه‌ بۆ یاده‌وه‌رو له‌به‌ركردن باشه‌. ئه‌گه‌ر شێلم به‌ به‌رده‌وامی بخورێت به‌ردی گورچیله‌ ورد ده‌كات، چاره‌ی شه‌وكوێری ده‌كات و خوێن زیاد ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت. هه‌روه‌ها خوێن شل ده‌كاته‌وه‌و له‌ جێی ئه‌سپرین به‌كار دێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌. میكرۆب كوژه‌، بۆ سه‌رما بوون و هه‌ڵامه‌ت باشترین ده‌رمانه‌ و گه‌شه‌ به‌ ئێسك ده‌كات. شێلم بۆ ئافره‌تی دووگیان و كۆرپه‌له‌ سوودی زۆری هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی غودده‌ی تیرۆئیدیان هه‌یه‌، پێویسته‌ شێلم بخۆن چونكه‌ یۆدی زۆره‌. شێلم دژی شێرپه‌نجه‌یه‌‌و باشترین ده‌رمانی ئاوسانی سییه‌كانه‌ و بۆ ده‌زگای هه‌ناسه‌ زۆر باشه‌. ئه‌گه‌ر به‌ خاوی سوودی لێوه‌ر بگیرێت ژه‌هری له‌ش ده‌رده‌كات و تۆوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆشت بكوڵێت بۆ توانای سێكس زۆر باشه‌.

سه‌رچاوه‌ /زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.