Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:40

ده‌یڤید پترایۆس: ئه‌مریکا به‌و کشانه‌وه‌ کتوپڕه‌ى ناپاکى له‌ کورده‌کانى سوریا کرد

ده‌یڤید پترایۆس به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى
ده‌یڤید پترایۆس
کوردستان TV
100%

ده‌یڤید پترایۆس به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى له‌ چاوپێكه‌وتنێكى  ته‌له‌فزیۆنى به‌ سى ئێن ئێنى راگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌و كشانه‌وه‌ كتوپڕه‌ى ناپاكى به‌رامبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانه‌ دێرنه‌كانى كوردى سوریاى كرد كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له‌ جه‌نگدان دژ به‌ داعش.

ده‌یڤید پترایۆس له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتى: پێموایه‌ ئێمه‌ وازمان له‌ هاوكارى كورده‌كانى سوریا هێنا، ئه‌وانێك كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار شه‌ڕڤانیان بوونه‌ قوربانى له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش، هه‌روه‌ها گوتیشى كورده‌كانى سوریا به‌ ئاموژگارى و هاوكارى ئێمه‌ داعشیان تێكشكاند و پاشان كشانه‌وه‌كه‌ى ئه‌مریكا شتێكى پلان داڕێژراو نه‌بوو به‌ڵكو ده‌رچوونێكى كتوپڕ بوو.

پترایۆس ده‌رباره‌ى بڕیاره‌كه‌ى پێشووى تره‌مب له‌ به‌جێ هێشتنى باكوورى سوریا كه‌ له‌وانه‌یه‌ جه‌نگێكى بێ كۆتایى رابگرێت، گوتى ئه‌مه‌ كۆتایى به‌ جه‌نگێكى بێ كۆتایى ناهێنێت، به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ درێژى ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ داعش ده‌ڕه‌خسێنێت دووباره‌ خۆیان رێك بكه‌نه‌وه‌ و داعش له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌رهه‌ڵداته‌وه‌. 

هاوكات له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى دا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنێكى ستراتیجى نییه‌ و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناپاكییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوردانى سوریا.

ده‌یڤید پترایۆس به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى گوتى: "كاتی خۆى كه‌ گه‌یشتمه‌ باكوورى عێراق كورده‌كان پێیان ده‌وتم ده‌زانى جنراڵی كورده‌كان جگه‌ له‌ چیاكان هیچ هاوڕێیه‌كی تریان نییه‌، منیش ده‌مگوت نا نا، وانییه‌ ئێوه‌ ئه‌مریكییه‌كانتان هه‌یه‌، ده‌ى ئێستا كێ ڕووى دێت ئه‌و پرسیاره‌ له‌ فه‌رمانده‌ مه‌زڵوم كۆبانى بكات.

ده‌یڤید پترایۆس فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و ناتۆ بوو له‌ 2010 و 2011 له‌ ئه‌فغانستان و له‌ ساڵى 2011 بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌شى بۆ ته‌له‌فزێونى سى ئاى ئه‌ى به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیایه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان كه‌ تا ئێستا به‌ سه‌دان كوژراو ئاواره‌بوونى هه‌زاران هاووڵاتى مه‌ده‌نى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.