وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە وەرگرتنی کرێی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) لە زانکۆ حکوومییەکان بە پێنج قیست، ئەوەش لە دوای داشکاندنی 45% لە سەرجەم کرێی خوێندن.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی قوتابییان دەرکرد کە وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) بۆ ئەو قوتابییانەی لە زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن بە شێوەی پێنج قیست بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی قوتابییانە تاوەکو کارئاسانیی تەواویان بۆ بکرێت لە پێدانی تێچووی خوێندندا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە دوای داشکاندنی ڕێژەی 45%ی کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.