Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 12:54

لە کەرکووک سیستەمی غازی ئۆتۆمبیلێک تەقییەوە و ئافرەتێک سووتا

100%

لەسەر ڕێگای کەرکووک - حەویجە، بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی ئۆتۆمبیلی خێزانێک، ئافرەتێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتا و گیانی لەدەستدا، سێ سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.

هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر ڕێگای سەرەکیی کەرکووک - شارۆچکەی حەویجە، ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە ئافرەتێک لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا سووتا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی حەویجە، ئۆتۆمبیلەکە بە سیستەمی غاز کاری کردووە و بەهۆیەوە تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە.

پۆلیسی حەویجە ئەوەشی خستە ڕوو، تەواوی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبیلەکە ئەندامی یەک خێزان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.