Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 18:51

سایلۆی سلێمانی: سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جوتیاران دەکرێت

100%

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیارانی سنوورەکە دەکاتەوە کە سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی گەنمی وەرزی 2026 تاوەکو مستەندی ژمارە (81) دەکرێت، هاوکات چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنەوەی چەک دیاریکرد.

سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا سەرجەم ئەو جوتیارانەی ئاگادار کردەوە کە بۆ وەرزی (2026) گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، ڕۆژی سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، تاوەکو مستەندی ژمارە بیتاقەی (81) سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

لە ئاگادارییەکەدا چەند خاڵ و ڕێنمایییەکی گرنگ بۆ جوتیاران خراوەتەڕوو:

- ئەو جوتیارانەی بۆ وەرزی (2025) گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە و تاوەکو ئێستا بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان نەهاتوون، پێویستە سەردان نەکەن تا دوای تەواوبوونی دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی وەرزی 2026.

- پێویستە ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادە بێت، یان کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی فەرمیی فەرمانگەی دادنووسی پێبێت.

- مەرجە کەسی ئامادەبوو (کارتی نیشتمانی)ـی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.