Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 18:11

لە هێرشێکی حوسییەکاندا بۆ سەر سەربازگەیەکی حکوومەتی یەمەن 50 کەس کوژران

100%

لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی چەکدارانی حوسی بۆ سەر سەربازگەیەکی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی یەمەن لە پارێزگای شەبووە، ژمارەی کوژراوان بۆ لانیکەم 50 کەس بەرزبووەوە، هاوکات زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

فەهد خەلیفی جێگری پارێزگاری شەبووە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشکرای کرد کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکەوە بۆ 50 کەس بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا لە سەرەتادا سەرچاوە سەربازییەکان باسیان لە کوژرانی 30 کەس دەکرد، بەڵام بەهۆی سەختیی برینی بەرکەوتووانەوە ئامارەکە ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

جێگری پارێزگاری شەبووە ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارانەوە نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگاکە دووچاری پڕبوونی توانای پێشوازی بوونەتەوە، بەجۆرێک توانای لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانییانیان نەماوە، بۆیە بە ناچاری سەرجەم ئەو بریندارانەی دۆخی تەندروستییان زۆر مەترسیدارە، بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی هەردوو پارێزگای دراوسێی حەزرەمەوت و عەدەن گواستراونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.