Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 17:06

سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی بەریتانیا کۆبوونەوە

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە و  دۆخی ئەمنی، ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی‌ نیشتمانیی بەريتانيا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. 

لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.