سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد و تاوتوێی هاریکارییە سەربازییەکان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمیان کرد.
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا و شاندێکی ياوهرى كرد.
لە كۆبوونهوهيهكدا كه ئيرفان سديق، باڵیۆزى بريتانيا له عێراق ئامادهى بوو، پەیوەندییەکانی بریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و سەربازیدا، هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا تاوتوێ كران.
دۆخی ناوخۆی ههرێمی کوردستان و ههوڵهکانی پێکهێنانی کابینهی نوێی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونهوهكه بوو كه كونسوڵى گشتيى بريتانيا له ههرێمى كوردستان ئامادهى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.