Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:41

به‌هۆی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا 120 هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوونه‌

ئاماری (11) رۆژی هێرشی تورکیا راگەیەندرا
کوردستان TV
#12
100%

 

ئاماری (11) رۆژی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا راگەیەندرا ، بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی (11) رۆژی رابردووی تورکیاوە (120) هاووڵاتی مەدەنی شەهید و (300) هەزار کەسیش بریندار بوون.

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ دوای (11) رۆژ لە دەستپێکردنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، ئەمڕۆ سەرجەم بریندار و قوربانییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی لە سەرێ کانی رزگار کران و دواتر شەڕڤانانی هەسەدە کشانەوە.

ئاشکرای کردووە؛ لەسەرەتای هێرشەکانەوە زیاتر لە (300) هەزار هاوڵاتیی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی فورات، بەتایبەتی لە ناوچەکانی سەرێ کانی، گرێ سپی، درباسیە، کۆبانێ و عەین عیسا و ناوچەکانی دیکە بە درێژایی سنورەکانی تورکیا ئاوارە بوون، کە زۆرینەیان لە رەوشێکی مرۆیی خراپدان.

سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان روانگەی سوریی بڵاوی کردوەتەوە؛ بەهۆی تۆپباران و بۆردومانی فڕۆکەخانە و تۆپخانەکانی تورکیا و هێرشەکانیانەوە (120) هاوڵاتی مەدەنیی شەهید بون و کە زۆرینەیان دانیشتوانی سەرێ کانی و دەوروبەری بون، لە دوای راگەیاندنی گرێبەستەوە (28) کەس بونەتە قوربانیی.

روانگەی سوریی ئاشکرای کردوە؛ لە روبەڕوبوونەوەی هێرش و پەلامارەکانی تورکیادا (259) شەڕڤانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایش و ئەنجومەنی سەربازیی شەهید بون، لەبەرامبەردا (196) کەس لە چەکدارانی میلیشیا سورییەکانی سەر بە تورکیا و (10) سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و دەیان کەسیشیان لێ بریندار بووە.

 

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.