Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:34

ترەمپ: کوردەکان لە شوێنی دیکە جێگیرکراون و نەوتەکەش لەژێر دەستی خۆماندایە

دۆناڵد تره‌مپ تویتێکی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%


لەیەکەم کاردانەوە، سەرۆکی ئەمەریکا، ترامپ لە تویتێکدا دەڵێت: رێکەوتنی نێوان ئێمەو تورکیا لەسەر ئاگربەست لە ناوچەکانی سووریا بە چاکی بەڕێوەدەچێت.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە 20-10-2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  لە نوێترین توویتیدا رایگەیاند، بەپێی قسەکانی مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئاگربەستەکەی نێوان ئەنقەرە و واشنتن وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و هەندێک کێشە هەبوون بەخێرای چارەسەرکراون.

لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و کورد رایگەیاند، کوردەکان لە شوێنی دیکە جێگیرکراون و نەوتەکەش لەژێر دەستی خۆماندایە. سەربازەکان سەلامەتن و هەوڵدەدەین بیانگەڕێینەوە نیشتمان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان رێككه‌وتن و مۆڵه‌تی 120 كاتژمێریان دایه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتی‌ به‌مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ له‌ سه‌رێ كانی و گرێ سپی.

ماوه‌ی 11 رۆژه‌ هێزه‌كانی‌ توركیا و میلیشیاكانی‌ سه‌ر به‌و وڵاته‌، له‌شكركێشیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌وهۆییه‌وه‌ به‌ده‌یان هاوڵاتی شه‌هید بوون و سه‌دان هاووڵاتی تریش برینداربوون و هه‌زاران هاووڵاتی ئاواره‌ بوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.