Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:04

ڕووسیا و سعوودیه‌ و ئیمارات فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی خێراتر له‌ ده‌نگ دروست ده‌که‌ن

له‌سه‌ر پێشنیازی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و به‌ هاوكاری سعوودیه‌ و ئیمارات بووه‌
فڕۆكه‌ی ڕوسیا
کوردستان TV
#8
100%

له‌سه‌ر پێشنیازی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و به‌ هاوكاری سعوودیه‌ و ئیمارات، ڕووسیا ده‌ست به‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گواستنه‌وه‌ی خێراتر له‌ ده‌نگ ده‌كات و ناوی فڕۆكه‌كه‌یش "بزنس جێت" ده‌بێ و تایبه‌ت بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان دروست ده‌كرێ. ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕووسیا دوای ئه‌وه‌ دێ، كه‌ مه‌ودای نێوان ڕووسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كجار زۆره‌، بۆیه‌ پێشنیاز كراوه‌، فڕۆكه‌ی جه‌نگی "تو سه‌د و شێست" كه‌ خێراتر له‌ ده‌نگ، هاوشێوه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیش دروست بكرێ. یوری سلوسنار به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه‌، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا له‌ شاره‌كانی ڕووسیا دوورن، بۆیه‌ سه‌رمایه‌دار و بازرگانان له‌و ڕێیه‌ دووره‌ بێزار ده‌بن، ئه‌مه‌ش هۆكاری دروستكردنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گواستنه‌وه‌ی خێراتره‌ له‌ ده‌نگ. پێشتر بۆ بواری جه‌نگی به‌رهه‌م هێنراوه‌، به‌ڵام بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی تا ئێستا‌ فڕۆكه‌ی خێراتر له‌ ده‌نگ دروست نه‌كراوه‌. ئه‌و فڕۆكانه‌ شوێنی شازده‌ تا نۆزده‌ كه‌س جیا له‌ تیمی فڕۆكه‌وانی ده‌گرن و ده‌توانن به‌ خێرایی دوو تا سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێك بفڕۆن، كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر گونجاو و پێویست ده‌بێ، بۆ بازرگانان و سه‌رمایه‌داران. بڕیاره‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ دووهه‌زار و بیست و سێ بێته‌ به‌رهه‌م و ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان ڕووسیا و ئیماراتی عه‌ره‌بی تاقی بكرێته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌ و ئیمارات له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ پشكداری پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن و پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.