Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:03

به‌های دراوی ڕووسیا به‌رزده‌بێته‌وه‌

به‌رده‌وامبوونی ئابووری ڕووسیا ده‌بوژێنێته‌وه‌
روبل رووسی
کوردستان TV
#8
100%

نرخی دراوی ڕووسی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی زۆر باشه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئابووری ڕووسیا ده‌بووژێنێته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی فشار و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ڕووسیا نرخی رۆبلی ئه‌و وڵاته‌ به‌ به‌رده‌وامی ڕووی له‌ دابه‌زین بوو، به‌ڵام له‌ دوێنێوه‌ نرخی دراوی ڕووسیا ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دانوستاندنه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكایه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بووژانه‌وه‌ له‌ ئابووری دنیا دروست بكات.له‌ دوێنێوه‌ نرخی رۆبل ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته شێست و چوار رۆبل و هه‌شت سه‌نت‌ به‌ بڕی سی و حه‌وت كوبیك و حه‌فتا و پێنج سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هه‌ر سه‌د كوبیكێك ده‌كاته‌ رۆبلێكی ڕووسی، ده‌ستكردنی چین و ئه‌مه‌ریكا به‌ دانوستاندن سوودی بۆ ڕووسیا ده‌بێت. پسپۆران ده‌ڵێن، هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی ڕۆبل له‌ به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ، به‌هۆی دامركانه‌وه‌ی گرژییه‌كانی جه‌نگی ئابووری نێوان چین و ئه‌مه‌ریكایه‌، كه‌ له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستیان به‌ دانوستاندن له‌ واشنتن كردووه‌.دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر دوورگه‌ی كریما و جیاكردنه‌وه‌ی له‌ ئۆكرانیا، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سزای قورسیان به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاند، هاوكات جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چینیش كه‌ دوو زلهێزی گه‌وره‌ی ئابووری دنیان، كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر به‌های دراوی ڕووسیا هه‌بوو، به‌ڵام گفتوگۆ و دانوستاندنی هه‌ردوولا تینی به‌ به‌ر رۆبل هێناوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ خه‌ڵكی ڕووسیا به‌ گشتی و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌ تایبه‌تی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.