به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاشكرایكرد له هه‌فته‌ی رابردوودا كێڵگه‌یه‌كی گاز له باشووری پارێزگای قارسى ئێران دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران به پێگه‌ى فارس نیوزی رایگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردوو كێڵگه‌یه‌كی غازمان له باشووری پارێزگای قارس كه شێست كیلۆمه‌تر له شاری شیراز دوره دۆزیوه‌ته‌وه، قه‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاتر له ترلیۆنێك و دووسه‌د ملیار مهترپێ سێجایه. ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ڕاشیگه‌یاندووه رێژه‌ى به‌رهه‌مى غازی ئه‌و كێلگه تازه‌یه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی شازده ساڵ غازی شاری تارانی پایته‌خت دابین بكات.
ئێران دۆزینه‌وه‌ی کێڵگه‌یه‌کی گازی سروشتی ڕاگه‌یاند
كێڵگه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له ترلیۆنێك پێ سێجای گازی سروشتی هه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.