Erbil 13°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:10

لیژنه‌ى کاروبارى دارایی و ئابوورى: هه‌نگاوى جدیمان ده‌بێ بۆ کاراکردنى جوڵه‌ى بازرگانى له‌ هه‌رێمى کوردستان

لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێى پێناسی گومرگ ده‌كات
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده‌و ناردنكارانى كوردستان تاوتوێى داهات و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى بازرگانى ده‌كات،  به‌سه‌رپه‌رشتى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هۆڵى لیژنه‌ى دارایی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گه‌یلان سه‌عید سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى هاورده‌و ناردنكارانى كوردستان و ته‌واوى ستافى لقه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، جێگر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌ى دارایی و ئابووریش گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و یاساییانه‌ كرد كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هاورده‌و ناردنكاران.

له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تیشكخرایه‌سه‌ر تعریفى گومرگ كه‌ كاریگه‌رى كردۆته‌سه‌ر جوڵه‌ى بازرگانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌جۆرێك له‌ 50% كه‌مى كردووه‌و به‌هه‌زاران كه‌سى بێكاركردووه.‌

یه‌كێتى هاورده‌و ناردنكارانى كوردستان له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى روویانیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى تعریفه‌ى گومرگ له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانى عیراق وایكردووه‌ كاڵاكان هه‌رزانتر له‌سه‌ر بازرگانه‌كان بوه‌ستێت ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكارى تاكو بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان روو له‌ده‌روازه‌ سنوریه‌كانى باشورى عیراق بكه‌ن.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى پێشنیازیكرد كه‌ هه‌نگاوى جدیان ده‌بێ بۆ كاراكردنى جوڵه‌ى بازرگانى له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌ستنى كۆنفڕانسى بازرگانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بارزگانى و وه‌زاره‌تى بازرگانى و ئه‌نجومه‌نى ئابوورى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.