له دوا پێشهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له گرێ سپی و سه‌رێ كانیێ شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستیپێكرده‌وه .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری گرێ سپی و سه رێ كانیێ شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا و ملیشیا چه‌كداره‌كان ده‌ستیپیكرده‌وه و به‌رده‌وامه .
هاوكات به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له شاری عامودا ده‌نگی ته‌قه دێت .
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پێی نایه شه‌شه‌مین رۆژ و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رێ كانیێ بۆردومان كرایه‌وه .
دووكه‌ڵ شاری سه‌رێكانی داگرتووه و توركیا ئه‌م شارۆچكه‌ی تۆپباران كرده‌وه و توركیا و ملیشیا چه‌كداره‌كان پلانیان هه‌یه به ئاراسته‌ی گوند و شارۆچكه سنوورییه‌كانی باكووری سوریا پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیموكرات رێگریان لێكرا و وه‌ستێنران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.