Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:49

یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٩،٨٤ دۆلارە

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%

یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ٥٩،٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوت تا ٦٠،٦٠ دۆلار بەرزبوویەوە و رۆژەکەی بە ٦٠،٥١ دۆلار تەواو کرد.

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە چاو داخستنی بازاڕی رۆژی رابردوودا لەسەدا ١،١ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٥٩،٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە هەمان کاتدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، ٥٤،١٢ دۆلاربوو.

بەرپرسانی ئەمریکی و چینی رۆژی هەینی لە واشنتۆن گفتوگۆیان کرد، سەرەڕای ئەوەی رایانگەیاند کە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان تەواو بووە، بەڵام بڵاونەکردنەوەی وردەکاری رێککەوتنەکە، بە نەرێنی کاریگەری کردۆتە سەر وەبەرهێنەران.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە واژووکردنی رێککەوتنی بازرگانی کۆتایی نێوان هەردوو وڵات کە ئابووریەکی زەبەلاحی جیهانیان بەدەستەوەیە، زیاتر لە دووهەفتەی تر بخایەنێت و هەر بۆیە خواستی جیهانی لەسەر نەوت و نرخەکەی لە نزمیدا دەمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.