فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كاروانێكی سه‌ربازی سوپای رژێمی سوریایان له رۆژئاوای ره‌ققه كرده ئامانج.
له‌مباره‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: کاروانە سەربازییەکەی رژێمی سوریا بەرەو شاری تەبقە بەڕێگاوە بوون کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کردونیانەتە ئامانج، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ئاشكرا نه‌كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی هاوپەیمانان ،هەسەدەیان ئاگادار کردووەتەوە کە دەیانەوێت لە بنکە سەربازییەکەیان لە نزیک منبج بکشێنەوە، ئەمەش دوای ئەو رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و رژێمی ئه‌سه‌د و ڕووسیا هات کە تێیدا هاتووه سوپای سووریا بەدرێژایی سنوری تورکیا ، سووریا بڵاوده‌بێته‌وه و جێگیر ده‌بێت، ئەو کاروانە سه‌ربازییه‌ی سوپای سووریاش، هەر لە چوارچێوەی ئەو جموجوڵە بووە بۆ باکووری سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.