Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:36

مێرکل داوا له‌ ئه‌ردۆغان ده‌کات شه‌ڕ رابگرێت

ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش
کوردستان TV
#12
100%


ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا داوا له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ له‌شكركێشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان رابگرێت و ده‌ڵێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، داوای لێکردووە کە دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و جیهان نیگەرانی خۆیان لەو هێرش و پەلامارانە دەربڕیوە و بەشێکی دیکەش لەو وڵاتانە، هاوکاری و ڕەوانەکردنی چەکی نوێیان بە تورکیا راگرتووە.

چوارشەممەى رابردوو سوپاى تورکیا بێ گوێدانە بوونى هاووڵاتیانى مەدەنى ئۆپەراسیۆنی به‌ ناوی (كانی ئاشتی) لە رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و لەرێگەى فڕۆکەى جەنگى و تۆپخانەوە بۆردومانى شار و شارۆچکە و گوندەکانى کرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا سه‌دان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌زارن هاووڵاتیش ئاواره‌بوون.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.