لیندسی گراهام سیناتۆرى كۆمارى لە نوێترین توێتیدا هێرشى توندى كرده سه‌ر توركیا‌و رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ى توركیا له سووریا ئه‌نجامى ده‌دات ته‌نها سوود به داعش و ئێران و رووسیا ده‌گه‌ینێت و كابۆسێك له‌سه‌ر ئیسرائیل دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه توركیا وه‌كو ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ناتو كارى باش ناكات.
وتیشى" هه‌ردوو پارتى كۆمارى و دیمو‌كراتى ئه‌مه‌ریكا پالپشتى سه‌پاندنى سزاى سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن و رێگه‌ش به دوژمنكارى توركیا ناده‌ن زیان به كورده‌كانى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا بگه‌ینێت و دووباره داعش سهرههلداتهوه.
ناوبراو وتیشى" بریارێكى باش له لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپه‌وه ده‌رچووه بۆ كاركردن له‌گه‌ل گۆنگرێس بۆ سه‌پاندنى سزاى توند به‌سه‌ر توركیادا به هۆكارى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له سووریادا.
له لایه‌كى تره‌وه دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت كە لەگەڵ كۆنگرێس گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا.
ترەمپ لە نوێترین تویتدا، نوسیویەتی" لەگەڵ لیندسی گراهام و زۆرێك لە ئەندامانی كۆنگرێس بە دیموكراتەكانەوە گەیشتوینەتە رێككەوتن بۆ سەپاندنی سزای قورس بەسەر توركیا و لەو بارەیەشەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاش ئامادەیە."
دەڵێت" كۆدەنگییەكی گەورە هەیە لەو بارەیەوە و توركیاش داوای كردوە كە ئەو كارە نەكەین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.