Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:57

مه‌زڵووم کۆبانێ بۆ ئه‌مریکا: ئێوه‌ ئێمه‌تان جێهێشت تا سه‌رمان ببڕن

هێرشى تووند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
مه‌زڵووم كۆبانێ بۆ ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریكى دوێنێ شه‌ممه‌ 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، له‌ ماڵپه‌رى هه‌واڵه‌كانیدا ده‌قى گفتوگۆیه‌كه‌ى نێوان مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌گه‌ڵ ویلیه‌م ریۆبوك جێگرى فه‌رمانده‌ى تایبه‌ته‌كانى ئه‌مریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دژى داعش ئاشكراكردووه‌ كه‌ تێیدا مه‌زڵووم كۆبانێ هێرشى تووند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان. 

له‌ به‌شێكى قسه‌كانى مه‌زڵووم كۆبانێ به‌ ویلیه‌م ریۆبوكى گوتووه‌: "ئێوه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئێمه‌بوون، ئێوه‌ ئێمه‌تان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ى بمانكوژن، چیتر ناتانه‌وێت خه‌ڵك بپارێزن و ناشتانه‌وێت هێزێكى دیكه‌ بێت و بمانپارێزێت، ئێمه‌تان فرۆشت و ئه‌مه‌ كارێكى زۆر نا ئه‌خلاقییه‌". 

هه‌روه‌ها مه‌زڵووم له‌ گفتوگۆكه‌دا وتویه‌تی: "ده‌مه‌وێت بزانم ئایا ده‌توانن خه‌ڵكه‌كه‌م بپارێزن، ده‌توانن ئه‌و بۆمبانه‌ رابگرن كه‌ به‌سه‌رماندا ده‌بارێت؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ناتوانن پێویسته‌ ئێستا رێككه‌وتنێك بكه‌م له‌گه‌ڵ روسیا و رژێمى سوریا و بانگهێشتى فڕۆكه‌كانیان بكه‌م تا هه‌رێمه‌كه‌ بپارێزن".

مه‌زڵووم هه‌روه‌ها به‌ ویلیه‌مى گوتوبوو : "دوو رۆژه‌ خۆم گرتووه‌ تا نه‌چم بۆ میدیاكان و له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان لێدوانى ئه‌وه‌ بده‌م ئه‌مریكا ئێمه‌ى جێهێشت و ده‌مه‌وێت ئێوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ى ئێمه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ تا بتوانم بانگهێشتى فڕۆكه‌كانى روسیا و رژێم بكه‌م و ئه‌وان كۆنتڕۆڵى ئاسمانى ئێره‌ بكه‌ن، یان ئه‌م بۆمبانه‌ بوه‌ستێنن كه‌ ده‌بارنه‌ سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ماندا یان بچنه‌ ئه‌ولاوه‌ تا ئێمه‌ بتوانین رووسیه‌كان بانگ بكه‌ین".

ویلیه‌م ریۆبوك جێگرى فه‌رمانده‌ى تایبه‌ته‌كانى ئه‌مریكا له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ى مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات گوتى: " ده‌ست به‌جێ هیچ بڕیارێك مه‌ده‌، من په‌یمانى سه‌ركرده‌ى كورده‌كان به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌گه‌ینم و له‌ ئێستاشدا ئه‌مریكا هه‌وڵى راگرتنى هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌دات و نێوه‌ندگیرى بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست ده‌كات".

په‌یامنێرى سى ئێن ئێن دوێنى شه‌ممه‌ 12ى تشرینى یه‌كه‌م، خۆى گه‌یانده‌ كۆشكى سپى پرسیارى له‌ مارك مه‌یلى فه‌رمانده‌ى سه‌رۆكایه‌تى هاوبه‌شى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كرد ده‌رباره‌ى چه‌ند نامه‌یه‌كی ئه‌مریكا كه‌ بۆ هێزه‌كانى سوریای دیموكرات ده‌ینێرێت كه‌ كورد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

مارك مه‌یلى گوتى: "ئێمه‌ هانى ئه‌وان ده‌ده‌ین له‌م قوناغه‌دا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بێت و هه‌وڵى دان به‌ خۆداگرتن بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رى دبلۆماسى بۆ ئه‌م دۆخه‌ بدۆزینه‌وه‌".


ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.