وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی رێككه‌وتن، كه رێككاری به‌په‌له له دژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بگرنه به‌ر.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی دۆخی سووریا وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاره‌كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیایان بۆ سه‌ر سووریا كرد.
ئەمڕۆ شەممە ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌یدا، كه له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" له شاری قاهیره له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هەریەک لە دەوڵەتانی بەشدار هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سوریا راگەیاند.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم وڵاتان سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیایان کرد و داواش کرا هێزە بیانیەکان لە وڵاتی سوریا بچنە دەرەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد ئەبولغێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کۆمکاری عەرەبی ئیدانەی هەر دەستواردانێکی بیانی لە سوریادا دەکات.
رێككاری به‌په‌له بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا بگرنه به‌ر، له‌وانه‌ش پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و وه‌ستاندنی هاوكاری سه‌ربازی و پێداچوونه‌وه بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابووری، گه‌شتیاری و رۆشنبیرییه‌كان.
ئۆپەراسیۆنی تورکیا به ناوی كانی ئاشتی رۆژی9ی تشرینی یەکەمی 2019 ده‌ستیپێكرد و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە ناوچەکانی سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.