Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:50

هەسەدە: سەرێ کانی داگیرنەکراوە

لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە
کوردستان TV
#12
100%


سوپای سوریای دیموكرات رایگه‌یاند: هەواڵەکە چەواشەکارییە و بەرگری سەخت لە سەرێکانێ هەیە.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی داگیرکردنی  سەرێ کانێ لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە، هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت جیهادییەکانی ئەحرار ئەلشەرقییە هەوڵیاندا رێگای سەرەکی سەرێکانی داگیر بکەن، بەڵام هێرشەکەیان تێکشکێنراوە و رێگاکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە و ئارام و کراوەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو گروپە چەکدارانە دەستیان لە خەڵکی سڤیل نەپاراستووە و چەندین کەسیان لە دانیشتوانی ناوچەکە شەهیدکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو سەرێ کانێ کۆترۆڵکراوە و لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکاندایە.

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.