به‌شێك له راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان و توركیا.
له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێك له راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی له نزیك گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی سه‌ربازی كردووه. تا ئێستا زانیاری ورد له‌باره‌ی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه و ئامانجی ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكییه نادیاره.
له دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له شه‌شی ئه‌و مانگه كوشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان له سه‌ر سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كشێنینه‌وه و بەمزووانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.